نێچیرڤان بارزانی: بۆ هاوکاریی پەنابەران، پێویستمان بە کۆمەکی زیاتری نێودەوڵەتییە

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێکدا لەەگڵ کۆنسووڵی ئیتالیا، بارودۆخى تازه‌ى عیراق و پرسى ئاساییش و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و تێیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، جه‌ختى كرده‌وه، كێشه‌یه‌كى زۆر جیددى له پرسى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا هه‌یه و له‌م پرسه‌دا به داخه‌وه حكوومه‌تى عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى ناكات، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران، چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه له تواناى حكوومه‌ت به‌ده‌ره و پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌ك زیاتر هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له کۆنسووڵی ئیتالیا له هه‌رێمى كودستان(كارمیلۆ فیكارا) كرد.
له دیدارێكدا کۆنسووڵی ئیتالیا خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى كه وه‌ك کۆنسووڵی وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وم ده‌بێت، به تایبه‌تى كه كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت كابینه‌یه‌كى بنكه‌فراوانه. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئیتالیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وان وه‌ك کۆنسووڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان، ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینین له پته‌وكردنى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست بده‌ن، به تایبه‌تى بۆ ئه‌و ئیتالیانه‌ى ده‌یانه‌وێ بۆ بازرگانى و چالاكیى ئابوورى بێنه هه‌رێمى كوردستان.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بارودۆخى تازه‌ى عیراق و پرسى ئاساییش و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و کۆنسووڵی ئیتالیا ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌یان له پێشهاته‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و ڕوونى كرده‌وه ئیتالیا ئاگاداره له‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان سه‌قامگیرى به‌رقه‌راره و ئاسایش هه‌یه و ژینه‌گه‌ى بارزگانى و وه‌به‌رهێنان جیاوازه و كۆمپانیا ئیتالییه‌كانیش بایه‌خ به‌مه‌ده ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى چالاكیى هه‌نارده‌كردن و بازرگانییان هه‌یه. بۆیه به‌شدارییان له چالاكییه ئابوورى و بارزگانییه‌كان له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زیادى كردووه و پێشبینى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له سه‌د كۆمپانیاى ئیتالى به‌شدارى له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێردا بكه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له پرسى په‌نابه‌رانى سووریا و ناوخۆى عێراق له هه‌رێمى كوردستان كرا و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له هه‌موو ئاسته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى باشتریان له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه هه‌بێت و ئیتالیا وه‌ك چۆن پێشتیرش هاوكارى كردووه، ئێستاش به بایه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت له په‌یوه‌ندیدایه بۆ به‌رده‌وامیى هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و ئێستا حه‌وت ڕێكخراوى ئێن جى ئۆى ئیتالىا له‌م بواره‌دا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستانیش به بایه‌خه‌وه گرینگى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیتالیا ده‌دات و خوازیارى پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانه له هه‌موو بواره‌كاندا. ده‌رباره‌ى په‌نابه‌رانیش ڕایگه‌یاند كێشه‌یه‌كى زۆر جیددى له پرسى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا هه‌یه و له‌م پرسه‌دا به داخه‌وه حكوومه‌تى عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى ناكات، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران، چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه له تواناى حكوومه‌ت به‌ده‌ره و پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌ك زیاتر هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسى له‌و گۆڕانگاریانه كرد كه دواى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه و دووپاتى كرده‌وه كه عیراقى به‌ر له‌م ڕووداوانه و عیراقى دواى كه‌وتنى مووسڵ و شوێنه‌كانى دیكه ته‌واو جیاوازه و له ڕووداوه‌كاندا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو په‌نابه‌رانى وه‌ك یه‌ك پاراستووه بێ ڕه‌چاوكردنى لایه‌نى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینی‌یان، به تایبه‌تیش له سنوورى ده‌شتى نه‌ینه‌وا كه پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بیى جیاوازى تیادایه.




