هەفتەی داهاتوو، مووچەی پێشمەرگە پێش وەزارەتەکان دابەش دەكرێت

هەولێر-تایبەت بە KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (دلێر تاریق) بە kdp.infoـی راگەیاند: "بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچە وەزارەتەكان بكرێت و لە سەرەتایشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت".
(دلێر تاریق)گوتیشی: "لە هەوڵی ئەوەداین تاوەكو پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكەین".
بڵند ئیبراهیم




