٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا.. شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و داعشدا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-تایبەت بەKDP.info-  شەوی رابردوو جارێكی دیكە لە جەلەولا شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و داعشدا دەستی پێ كردەوە و تاوەكو ئێستایش بەردەوامە و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) لە لێدوانێكی تایبەتدا بە kdp.infoـی راگەیاند: "نزیكە سەعات یەكی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی وەحدە، شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا دەستی پێ كردووە و تاوەكو ئێستایش ناوە ناوە یەكتری هاوەنباران دەكەن".

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا گوتیشی، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و توانیویانە شكست بە داعش بهێنن و ژمارەیەكیشیان بە دیل بگرن.

 

(كامەران محەممەد) هەروەها ئاماژەی دا: "دوو پێشمەرگە شەهید بوون و دووی دیكەیش بریندار بوون و لە چەكدارانی داعشیش ژمارەیەكی زۆر كوژراو و بریندار هەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار