٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنسووڵی فەلەستین لە هەولێر: کوردستان ئارامە و پەناگەی لێقەوماوانە

سەرچاوە: KDP.info
کۆنسووڵي گشتيي فەلەستين لە هەولێر(نەزمي حزووري)

هەولێر-KDP.info-  کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەولێر(نەزمی حزووری) دەڵێت، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ هەموو کەسێک و هەموو پێکهاتە جیاکانی عێراق، بە تایبەت پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییە و دەستبەسەرداگرتنی شارەکانیان لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

(حزووری) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، "کوردستان کە ئاساییش و سەقمگیری تێیدا بەرجەستەیە، بووە بە شوێنێکی ئارام بۆ هەموو ئەو عێراقیانەی کە بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی شارەکانیانەوە ئاوارە بوون و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە."

کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەولێر گوتیشی، "کوردستان دەرگای بە ڕووی خەڵکی بیانییشدا کردووەتەوە و لەو نێوەیشدا 93 خێزانی فەلەستینی هەن کە ژمارەیان دەگاتە 365 کەس و لە هەرێمی کوردستان جێیان بۆ کراوەتەوە و، تەواوی پێداویستیی نیشتەجێکردنیان بۆ دابین کراوە و ئەوان ئێستا لە دۆخێکدان کە ئاسایش و سەقامگیری هەیە."

زیاتر گوتی، هەرێمی کوردستان، شوێنێکی ئارامە نەک هەر بۆ فەلەستینییەکان، بەڵکە ناوچەیەکی ئارامە بۆ کۆی عێراقییەکان و عەرەب.

(نەزمی حزووری) هاوکات هیوای خواست کە، "ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کردستان بە بەرجەستەیی بمێنێتەوە و ئاشییش باڵ بەسەر تەواوی عێراقی فیدراڵدا بکێشێ، هەروەها گەلی عێراق لە ئاشتی و ئارامیدا بژین و داهاتوویان گەش بێ و لە ململانێ و شەڕی نێوخۆ بەدوور بن."

 

جەمل باکیر- سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار