٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. زیاتر لە20کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-تایبەت بەKDP.INFO- بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک ڕوویدا، لە ئاکامدا زیاتر لە20کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک (فەرھاد حەمەعەلی)تایبەت بەKDP.INFOی راگەیاند: لە لە بازگەی یەکی حوزیرانی شاری کەرکووک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، لە ئاکامدا سێ کەس شەھید بوون و زیاتر لە20-یش بریندار بوون.

(فەرھاد حەمەعەلی) گوتیشی: ھەندێک لە قوربانییەکان ھاووڵاتیی مەدەنین و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بازگەیە ھاوبەشە و ھێزەکانی ئاساییش و پۆلیس بەڕێوەی دەبەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار