٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیرانی كورد بڕیاریان دا بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدادا نەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.INFO- جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق (د. رۆژ نووری شاوێس)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ناكەین، ئەمەیش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر لێدوانەكانی (نووری مالیكی)، چونكە دەچنە خانەی هەڕەشەوە."

دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە گوتاری هەفتانەی خۆیدا باسی لەوە كرد كە گوایە هەولێر بووەتە مۆڵگەی كۆبوونەوەی چەكدارانی داعش و گرووپە توندڕۆكان، ئەمڕۆ وەك كاردانەوەیەك وەزیرانی كورد لە بەغدا بڕیاریان دا بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیراندا نەكەن.

(د. ڕۆژ) گوتیشی: "پێویستە ڕێز لە خوێنی پێشمەرگە بگیرێت كە رۆژانە لە پێناو ئازادی و دیموكراسیدا دەیڕێژن."

جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق زیاتر گوتی:"باشترین چارەسەر بۆ رزگاركردنی عێراق لەو قەیرانە، گەڕانەوەیە بۆ رێككەوتنە سیاسییەكان."

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار