٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك.. تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێك حەوت قوربانیی لێ كەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك -KDP.info- لەئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێك لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، حەوت كەس بریندار بوون.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی كەركووك لیوا (تورهان عەبدولڕەحمان)، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەنزینخانەی سەلام لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا (7) كەس بریندار بوون كە یەكێك لە بریندارەكان لە هێزەكانی پۆلیسە."

لیوا (تورهان) زیاتر گوتی: "ئەو بەنزینخانەیە دەكەوێتە بەرامبەر پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، ماتۆڕسكیلەكەیش پێشتر لەلایەن كەسی ئەنجامدەری كردەوەكەوە لەو شوێنە ڕاگیراوە."

گەڕەكی یەكی حوزەیران دەكەوێتە خوارووی شاری كەركووكەوە و یەكێكە لەو گەڕەكانەی ڕژێمی بەعس بۆ عەرەبە هاوردەكانی شاری كەركووكی دروست كردووە و زۆربەی دانیشتووانەكەیشی لە نەتەوەی عەرەبن.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار