٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی پەنابەران بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگا پەیوەندارەكان و تەنانەت خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی لە توانایاندا بووە، یارمەتی و هاوكارییان پێشكەش بە پەنابەران و ئاوارەكان كردووە، بەڵام ئەمە بارێكی قورسە و هەرێمی كوردستان بە تەنیا ناتوانێت هەموو پێداویستییەكانیان دابین بكات، بە تایبەتی كە ڕۆژانە و بەردەوام ژمارەیان روو لە زیادبوون دەكات.داوایشی كرد رێكخراویIOM ، حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هان بدات و داوایان لێ بكات ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و ئاوڕی جیددیتر لە پەنابەران و ئاوارەكان بدەنەوە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچIOM(ولیەم لەیسی سوینگ)و شاندێكی یاوەریدا کۆ بووەوە و تێیدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و ئاڵۆزبوونی باری ئەمنی لە پارێزگای مووسڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق‌، كە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتیی و گیرسانەوەیان لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران. سەرۆکوەزیران

لە دیدارێكدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و ئاڵۆزبوونی باری ئەمنی لە پارێزگای مووسڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق‌، كە بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتیی و گیرسانەوەیان لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان و باشتركردنی باری ژیان و گوزەرانیان.

بەڕێوەبەریIOM سوپاس و پێزانینی ڕێكخراوەكەیانی پێشكەش بە سەرۆكی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد و ستاییشی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كرد كە بە هانای ئاوارەكان چوون و شوێنی حەوانەوەو ئاسایش و ئارامی و یارمەتیی پێویستیان بۆ دابین كردوون، كە ئەمە مایەی خۆشحاڵیە.

هەروەها باسی لەوە كرد كە پێشتریش هەرێمی كوردستان دەرگاكانی بۆ پەنابەرانی سووریا و ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی عیراق كردبووەوە و مامەڵەی شایستەی لەگەڵدا كردوون و گوتی:ئێمە سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی تیروتەسەلین سەبارەت بە ژیان و گوزەران و پێداویستیی ئاوارەكان و لە داهاتوویەكی نزیك ئەم راپۆرتە لە جنێف پێشكەش بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكرێت. هەروا گوتی ئێمە رۆڵی حكوومەتی هەرێم بەهەند هەڵدەگرین كە لەم بارودۆخە دژوارەدا توانی لەڕووی مرۆییەوە بەهانای لێقەوماوان بچێت.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیران سوپاسی هەوڵەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچی كرد و ڕوونی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگا پەیوەندارەكان و تەنانەت خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی لە توانایاندا بووە، یارمەتی و هاوكارییان پێشكەش بە پەنابەران و ئاوارەكان كردووە، بەڵام ئەمە بارێكی قورسە و هەرێمی كوردستان بە تەنیا ناتوانێت هەموو پێداویستییەكانیان دابین بكات، بە تایبەتی كە ڕۆژانە و بەردەوام ژمارەیان روو لە زیادبوون دەكات.

(نێچیرڤان بارزانی) جەختی كردەوە كە دەبێ حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرك و بەرپرسیارەتیی خۆیان بەرامبەر بە ئاوارەو پەنابەران بگرنە ئەستۆ و یارمەتی و هاوكارییان پێشكەش بكەن. هەروا گوتی هەرچەندە ئابووری هەرێم بەهۆی نەناردنی بودجەو بڕینی موچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی بەغداوە توشی گرفت بووە، بەڵام ئێمە بە پێی توانا ئەم ئەركە مرۆییە جێبەجێ‌ دەكەین و كۆمەكی ئاوارەكان دەكەین. 

داوایشی كرد رێكخراویIOM ، حكوومەتی عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هان بدات و داوایان لێ بكات ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و ئاوڕی جیددیتر لە پەنابەران و ئاوارەكان بدەنەوەو میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ هەر ئەگەر و گۆڕانكایەك لە ڕووی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی پەنابەران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار