سبەی كار بە رێنمایی نوێی بەنزین دەكرێت.. نرخی بەنزین بۆ تاكسی و بارهەڵگرەكان كەم دەكرێتەوە

هەولێر -تایبەت بە KDP.info- بڕیارە سبەی كار بە رێنماییی نوێی پێدانی بەنزین بە هاووڵاتیان بكرێت و نرخی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی و بارهەڵگریش، لتری 500 دینار دەبێت.
ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان (عەلی هالۆ)، تایبەت بە kdp.infoـی راگەیاند: "بڕیارە سبەی رێنمایی نوێی دابەشكردنی بەنزین كاری پێ بكرێت و بەپێی رێنماییە نوێیەكانیش ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی و بارهەڵگرەكان هەفتەی دوو جارە بەنزینیان بەنرخی 500 دینار پێ دەدرێت".
(عەلی هالۆ) گوتیشی كە ئۆتۆمبێلی تایبەت، هەفتەی جارێك بە نزینیان بە نرخی 800 دینار پێ دەدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، مەرجی دەرهێنانی كۆبۆن تەنیا كارتی زانیاری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




