پەرلەمان وەڵامی (مالیکی) دایەوە

هەولێر -تایبەت بە KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، تۆمەت و هەڕەشەکانی(نووری مالیکی) شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانەیشی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و، به هه‌وڵێكی نه‌زۆكی سەرۆکوەزیرانی عێراقی ده‌زانێت بۆ داپۆشینی شكسته سیاسی و جه‌ماوه‌ری و سه‌بازییه‌كه‌ی کە دووچاری بووەته‌وه. هاوکات ڕایدەگەیەنیت، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له جیاتی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارەتی و پێشکه‌شکردنی هاوکاریی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و لێقوماوانه، به تیرۆریست تۆمه‌تباریان ده‌کات.
دەقی ڕاگه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی له به‌رێوبه‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق"
ئه‌مرۆ 9/7/2014 له وتاره هه‌فتانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی فیدراڵ به‌رێز نووری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی ناڕه‌وای له هه‌رێمی كوردستان كرد و تۆمه‌تێكی بێبنه‌مای خسته پاڵییه‌وه، ده‌یه‌وێت هه‌موو شكسته‌كانی خۆی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا له‌و جۆره هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ته بێبنه‌مایانه دابشارێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانهی‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه و، به هه‌وڵێكی نه‌زۆكی به‌ڕێز مالیكی ده‌زانین بۆ داپۆشینی شكسته سیاسی و جه‌ماوه‌ری و سه‌بازییه‌كه‌ی دووچاری بووەته‌وه.
گه‌لانی عێراق و هێزه سیاسییه تێکۆشه‌ره‌کانی له هه‌موو پێکهاته‌کان ئه‌و راستییه ده‌زانن که هه‌رێمی کوردستان به درێژایی مێژووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رژێمی دیکتاتۆری پێشوو، داڵده و په‌ناگا بووه بۆ ته‌واوی لێقه‌وماوان و ئازادیخوزانی عێراق و ئه‌وانه‌ی که نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و زۆر ناچاری کردوون زێدی خۆیان به جێ بهێڵن.
ئێستایش که زیاتر له نیو ملیۆن هاووڵاتیی شاره‌کانی مووسڵ و به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به هۆی نه‌بوونی ئارامی و دادپه‌روه‌ری و نه‌بوونی یه‌كسانی و ئه‌و جه‌نگه‌ی له هه‌رێمه‌که‌یاندا ده‌گوزه‌رێت، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، گه‌لی کورد به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بێچێت و په‌ناگایه‌کی ئارامیان بۆ فه‌راهه‌م بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مالیكی به بڕینی مووچه و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم، گه‌مارۆی ئابووری خستووەته سه‌ر حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان.
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له جیاتی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی و پێشکه‌شکردنی هاوکاریی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و لێقوماوانه، به تیرۆریست تۆمه‌تباریان ده‌کات، ئه‌وه له کاتێکدایه پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان گیانفیدایانه بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاساییشی هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كان به گشتی و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ لێقه‌ماوانی عێراق له هه‌رێم له به‌ره‌کانی جه‌نگدا بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشڕه‌ویی تیرۆریستان.
په‌رله‌مانی کوردستان ویرای ئه‌وه‌ی به‌توندی زمانی هه‌ره‌شه ره‌تده‌كاته‌وه پیمان وایه ئه‌و جۆره زمانه و بیركرنه‌وانه‌ی به‌ریز مالكی وبه‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر پێشێلكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وای كرد، گه‌لانی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بكه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كترازان. دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كێشه‌كانی عێراق به به‌كارهێنانی هێز و زمانی هه‌ڕه‌شه چاره‌سه‌ر ناكرێن و پێویسته كێشه‌كان له رێی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و رێزگرتن له ئیراده و خواستی پێكهاته‌كانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
به‌رێوبه‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
9-7-2014




