پەرلەمان وەڵامی (مالیکی) دەداتەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی زۆرد لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بۆ لێدوانە هەڕەشەئامێز و بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق(نووری مالیکی)، پەرلەمانی کوردستان لە هەوڵی ئامادەکردنی ڕاگەیەنراوێکە و هەر ئەمشەویش بۆ ڕای گشتیی بڵاو دەکرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی زۆرد لە پەرلەمانی کوردستان(ئومێد خۆشناو) بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاگەیەنراوێکە لەبارەی وتارەكەی ئەمڕۆی (نووری مالیكی) و ئەمشەویش بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی KDP.info، وەهایش چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمشەو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان مەبەست لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەڵامی تۆمەتەکانی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق(نووری مالیکی) بداتەوە.
سەرکەوت حەسەن




