وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ـی ئامادەیی دیاری نەكراوە

هەولێر -تایبەت بە KDP.INFO- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی12ـی ئامادەیی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان دەڵێت، تاوەكو ئێستا كارەكانیان تەواو نەكردووە و هیچ وادەیەكیش بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكان دیاری نەكراوە.
بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (باپیر بەكر باپیر)، بە KDP.INFOـی راگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەگەیەندرێن، راست نین، چونكە بە هۆی سیستەمی نوێوە مەرج نییە لە هەمان كاتی ساڵی رابردوودا ئەنجامەكان رابگەیەندرێن".
(باپیر بەكر) گوتیشی: "لەبەر ئەوەی كارەكان تەواو نەبوون، ناتوانین هیچ وادەیەك دیاری بكەین و هەر كاتێك تەواو بوو رایدەگەیەنین".
بڵند ئیبراهیم




