٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستایان دەیانەوێ مووچەکەیان پێش بخرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولیر-تایبەت بەKDP.info-  جێگری سەرۆکی یەکیەتیی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە دابەشکردنی مووچەی ماموستایان پێش بخرێت و لە دوای مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ بدرێت و، وەهایش بڕیارە وەزارەتی دارایی دیراسەی ئەو داواکارییە بکات و وەڵامیان بدەنەوە.

جێگری سەرۆکی یەکیەتیی ماموستایانی کوردستان(ئەحمەد گەرمیانی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە ھەوڵی ئەوەداین بۆ ئەوەی مووچەی ماموستایان دوای مووچەی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش بکرێت و داواکارییەکەمان پێشکەشی وەزارەتی دارایی کردووە و بڕیارە دیراسەی بکەن وەڵامان بدەنەوە."

ئەحمەد گەرمیانی روونیشی کردەوە، "ھەرچەندە ئەمە ھەندێک قورسە، چونکە پارەیەکی زۆری دەوێت کە دەکاتە600ملیار دینار، بۆیە پێویستە ئەمە بەراورد بکرێت لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە بۆئەوەی بزانن دەتوانن پێشی بخەن یاخود نا."

گەرمیانی ھاوکات راشیگەیاند: "جگە لە فەرمانبەران نزیکەی 130ھەزار ماموستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار