٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەبەك داوا دەكەن پێشمەرگە بیانپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- پێكهاتەی شەبەك كە خاوەنی پەنجاوشەش گوندن، چلوپێنج گوندیان لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان و ئەوانەی دیكە كە ژمارەیان 11 گوندە، داوا دەكەن هێزی پێشمەرگە سەروماڵیان بپارێزێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سالم جومعە شەبەك)، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: "وێڕای سوپاسێكی زۆر بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەستخۆشیمان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، ئێمەی شەبەك لەم ناوچەیەدا 56 گوندنشینین كە 45 گوندمان لەلایەن برایانی پێشمەرگەوە ئەمنییەتیان دەپارێزرێت، بەڵام 11 گوندمان هەڕەشەی چەكدارانی داعشیان لەسەرە كە رۆژانە گەنجەكان دەڕفێنن و ماڵیان تاڵان دەكرێت و ئۆتۆمبێلیان لێ دەبەن، داوایشمان لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) كردووە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە ئەو گوندانەی دیكەیش بپارێزن".

(سالم شەبەك) گوتیشی: "داوامان كردووە 1000 كەس لە ئێمەی شەبەك لە ریزی هێزی پێشمەرگە وەربگرن بۆ ئەوەی ئێمەیش ببینە پێشمەرگە و ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بپارێزین."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار