خانەقین 72 سەعات مۆڵەت دەداتە بەغدا
__2014_07_08_h18m41s30__BA.jpg)
خانەقین -تایبەت بە KDP.info- ئەمڕۆ دانیشتووانی شارۆچكەی خانەقین گردبوونەوەیەكیان ساز دا و رێگەی نێوان خانەقین-بەغدایان بۆ ماوەی چەند سەعاتێك داخست و چەند داواكارییەكیشیان خستە ڕوو، بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیشیان مۆڵەتی 72 سەعاتیان بە بەغدا دا.
سەرۆكی لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵكی خانەقین (سەلام عەبدوڵڵا)، بە kdp.infoـی راگەیاند: "ئەمڕۆ رێگەی سەرەكیی نێوان خانەقین -بەغدامان داخست، بە هۆی بڕینی مووچە و سووتەمەنی لەلایەن بەغدا و ئەو زوڵمەی لەسەر رێگەی دیالە-بەغدا لە هاووڵاتیانی كورد دەكرێت."
(سەلام عەبدوڵڵا) گوتیشی: "مۆڵەتی 72 سەعاتمان داوەتە بەغدا ئەگەر داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن، دووبارە ئەو رێگەیە دادەخەین و هەڵوێستی دیكەمان دەبێت."
بڵند ئیبراهیم




