حکوومەت ئه‌وله‌وییه‌ت دەدات بە وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان
__2014_07_08_h18m19s24__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) و سه‌رۆكى لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى حكوومه‌ت كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرا كه مانگى شوباتى ڕابردوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكى قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و زیادكرنى داهاته‌كان درا، وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بارودۆخه داراییه قورسه‌ى له ئه‌نجامى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه له هه‌رێمى كوردستان هاته ئاراوه و دۆخێكى داراییى سه‌ختى له هه‌رێمدا دروست كرد.
هه‌روه‌ها بڕیار درا كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته خرزمه‌تگوزارییه‌كان كۆ ببێته‌وه و به‌دواداچوون بكات تا كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و بڕیارانه ده‌ستنیشان بكات و بزانێت له كوێ كاریگه‌ریى نه‌رێنى هه‌بووه و كێشه‌ى دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بدۆزێته‌وه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان بدات. پاشان ئه‌و لیژنه‌یه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له ئه‌نجامى به‌دواداچوونه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه، تاكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیارى پێویست بدات به شێوه‌یه‌ك كه هاووڵاتیان تووشى كێشه‌كانى كاره‌با و ئاو و ڕێگه‌وبان و ته‌ندروستى نه‌بن و له بوارى په‌روه‌رده‌دا ئاماده‌كارییه‌كى ته‌واو بۆ ساڵى خوێندنى داهاتوو بكرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ ئه‌وله‌وییه‌ت بدرێته وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران خه‌رجیى پێویست بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابین بكات كه په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆیان به ژیان و گوزران و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى ڕۆژانه‌وه بۆ هاووڵاتیان هه‌یه، تا بتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیان دروست نه‌كات.




