٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکگرتوو: پارتی جیدییە لەوەی ھەموو لایەنەکان لە حکوومەتی خۆجێیی ھەولێردا بەشدار بن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.INFO- سەرۆکی  ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە ھەولێر گوتی، کۆبوونەوەی ئەوان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبارەی بەشداریکردنی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەتی خۆجێیی ھەولێر، سەرتایەکی باش بوو، بڕیاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.

سەرۆکی  ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە ھەولیر(فەرھاد مەلاساڵح) بە KDP.INFOی راگەیاند: "دوێنێ لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی ھەولێر، کۆ بووینەوە و کە سەرەتایەکی باش بوو بۆ بەشداریکردنی لیستی ھاوبەشی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەتی خۆجێیی ھەولێر و بڕیاریش درا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن."

(فەرھاد مەلاساڵح) گوتیشی: "داوایان لە ئێمە کرد داواکارییەکانمان بخەینە ڕوو، ئێمەش بڕیارە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیدا کۆ بینەوە و داواکارییەکانمان بخەینە ڕوو و درێژەیش بە کۆبوونەوەکانمان بدەین لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا."

(مەلاساڵح) جەختی کردەوە، "پارتی دیموکراتی کوردستانی نیەتی جیددی ھەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە حکوومەتی خۆجێیی ھەولێر بکەین و پێیان خۆشە و ئێمەش ئامادەیی خۆمان پێشان دا بۆ بەشداریکردن، بۆیە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن و گفتوگۆی زیاتر لەم بارەیەوە بکەین."

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار