پێشمەرگە، فەرمانی وەڵامدانەوەی فڕۆکەکانی عێراقی پێ گەیشت

خورماتوو-تایبەت بەKDP.INFO-بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو ڕەتی کردەوە، ئەمڕۆ سیشەممە فڕۆکەکانی عێراق دەوروبەری دوزخورماتوویان بۆردوومان کردبێت و، گوتیشی، پێشمەرگە لە دوێنێوە فەرمانی پێ گویشتووە تا لە ئەگەری جارێکی دی بۆردوومان بەرەوڕوویان ببنەوە.
بەرپرسی ئاسایشی دوزخورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای عێراق، دەوروبەری خورماتوویان بۆردووماران کردووە راست نییە، تەنیا دوێنی فڕۆکەکانی سوپای عێراق گوندی ئیندیجە کە دەکەوێتە نێوان خورماتوو-تکریت کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی تورکمانن بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا دوو ھاووڵاتی کوژراون و سێی دیکەیش بریندار بوون."
(راید فارووق ئەحمەد) گوتیشی: لە دوێنێوە ھێزی پێشمەرگە فەرمانی بۆ ھاتووە ھەر فڕۆکەیەکی سوپای عێراق بێتە ئاسمانی ئەو ناوچانەی ھێزی پێشمەرگەی لێیە وەڵامیان دەدەنەوە، بۆیە لە دوای فەرمانەکەوە فڕۆکەکان نەھاتوون."
بڵند ئیبراھیم




