٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵگورد حیكمەت: پاش پۆلێنكردنیان، پێشمەرگە دێرینەكان ئەرکیان پێ دەسپێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاری بۆ پۆلێنكردنی پێشمەرگە دێرینەكان كراوە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لێیان لە هەر شوێنێك پێویست بێت. دەشڵێت، دوای پیۆلێنكردن، هەر پێشمەرگەیەك ئەركی پێ دەسپێردرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە (هەڵگورد حیكمەت)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "وەك وەزارەتی پێشمەرگە ڕێوشوێنێكی گونجاومان بۆ كۆكردنەوەی پێشمەرگە دێرینەكان گرتووەتە بەر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیشمان هەیە لە وەزارەت، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چەند لقێكی لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەیە و ئەركیان پۆلێنكردن و ئامادەكردنیانە بۆ هەر ئەگەرێك".

گوتیشی: "تا ئێستا هیچ ئەركێك بە پێشمەرگە دێرینەكان نەسپێردراوە، چونكە بەپێی ئەو سیاسەتەی وەزارەت سەرەتا دەبێت پۆلێنی پێشمەرگەكان بكرێت ئەو پێشمەرگانەی تەمەنیان لە 50 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، پۆلێنێكی تایبەتیان دەكرێت و لەو تەمەنەیش كەمتر پۆلێنێكی دیكە دەكرێن، هەروەها لەسەر بنەمای توانای جەستەییش بۆ كاتی پێویست ئامادە دەكرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی ئەوەیشی خستە ڕوو، ئەگەری ئەوە هەیە هەموو ئەو پێشمەرگانە نەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، چونكە كەسانێكی وایان تێدایە شیاوی خزمەتكردنن.

گوتیشی: "دەزگای ئەیلوولیش وەك دامەزراوەیەكی تایبەت، لە دەرەوەی وەزارەت بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییان كردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار