٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەركردەكانی پەكەكە هەندێکیان دەچنە ئەورووپا و بەشێكیش لە كوردستان دەمێننەوە.. (ئۆجەلان و ئەردۆغان) ڕێککەوتوون

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکوەزيراني تورکيا و سەرۆکي زيندانيکراوي پەکەکە(عەبدوڵا ئۆجەلان)

دیاربەكر- KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی توركیا و سەرۆكی زیندانیکراوی پەكەكە (عەبدوڵلا ئوجەلان)-دا بۆ چارەكردنی پرسی كورد، زانرا كە (رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵلا ئۆجەلان) لەسەر چۆنیێتیی دانانی چەك لە لایەن پەكەكەوە و دابەزاندنی پەكەكە لە چیا رێككەوتوونە.

ماڵپەڕی 'ئاڤێستا کورد" هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی نێوان (ئۆجەلان و ئەردۆغان) لە ماوەی دوو ساڵدا پەكەكە چیاكان چۆڵ دەكات و بە یەكجاری واز لە چەك و شەڕی چەكداری دەهێنێت و كاروباری سیاسی لە لایەن بەدەپە و هەدەپەوە بەڕێوە دەبرێت و بەشێك لە ئەندامانی پەكەكەیش دەتوانن لە نێو بەدەپە و هەدەپەدا درێژە بە كاروباری سیاسی بدەن.

بەڵام جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بەشیر ئاتالای) رایگەیاند كە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و سەرۆكوەزیرانی توركیا و (عەبدوڵلا ئۆجەلان) هێشتا كۆ نەبوونەتەوە و بڕیاریش نییە كۆ ببنەوە.

ئاتالای گوتیشی لەسەر ناوی حكوومەتی توركیا بەرپرسی دەزگای هەواڵگیریی توركیا (هاكان فیدان) و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو دەزگایە لە كاتی پێویستدا لەگەڵ (ئۆجەلان)-دا كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانیش.

وەک زانراوە لە بەشێكی دیكەی ئەو رێككەوتنەدا کە باسی لێوە دەکرێت، چۆنیێتیی دابەزاندنی سەركردەكانی پەكەكەیش خراوەتە بار باس و هەردوولا لە سەر ئەوە رێككەوتوونە كە بەشێك لە سەركردەكانی پەكەكە دەتوانن بچنە ئەورووپا و لەوێ بمێننەوە و بەشێكی دیكەیشیان لە باشووری كوردستان نیشتەجێ بن و هەر جۆرە هاوكارییەكی پێویستیش پێشكەشیان دەكرێت.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار