٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری كوردانی شەبەك: حەنین قەدۆ بۆی نییە بە ناوی شەبەكەوە قسە بكات

سەرچاوە: KDP.info
نوێنەري فەرميي كورداني شەبەك لە پەرلەماني عێراق (مەلا سالم شەبەكي)

مووسڵ -تایبەت بە KDP.info- نوێنەری فەرمیی كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەكی)، راگەیاند، چەندان جار (حەنین قەدۆ)ـیان ئاگادار كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ بە ناوی شەبەكەوە قسە بكات و، ئەو راگەیەندراوەیشی بڵاوی کردووەتەوە، تەنیا رای خۆیەتی و ئەو نوێنەرایەتیی لیستی دەوڵەتی یاسا دەكات نەك كوردی شەبەك.

"ئەمینداری گشتیی رێكخراوی شەبەكی عێراقی و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (حەنین قەدۆ)"، لە راگەیەندراوێكدا داوا دەكات ئەو شوێنانەی پێشتر لە دەست سوپای عێراقدا بوون و ئێستا هێزی پێشمەرگەیان لێیە، چۆڵ بكرێن. نوێنەری فەرمیی كوردانی شەبەكیش ئەو راگەیەندراوەی (قەدۆ) ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت، (حەنین قەدۆ) بە هیچ شێوەیەك بۆی نییە بە ناوی كوردی شەبەكەوە لێدوان بدات و ئەو تەنیا نوێنەری خۆی و لیستی دەوڵەتی یاسایە.

نوێنەری فەرمیی كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەكی)، بە kdp.infoـی راگەیاند: "ئێمە (حەنین قەدۆ)ـمان ئاگادار كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ بە ناوی شەبەكەوە قسە بكات، بۆیە ئەو راگەیەندراوە تەنیا رای خۆیەتی و ئەو نوێنەرایەتیی لیستی دەوڵەتی یاسا دەكات نەك كوردی شەبەك و بۆی نییە بە ناوی كوردانی شەبەكەوە قسە بكات".

(مەلا سالم شەبەك) زیاتر گوتی: "كوردانی شەبەك ئەمنییەتیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزراوە و جارێكی دیكە رێگە نادەن هیچ هێزێكی دیكە بێتە ناوچەكەیان، چونكە ماددەی 140 جێبەجێ بووە و جگە لە پێشمەرگە پێویستیان بە هیچ هێزێكی دیكە نییە".

(شەبەك) ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە داوامان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە پێویستە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا بمێننەوە و پاراستی ئەمنییەتی ناوچەكە لە ئەستۆ بگرن".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار