٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەوەندى کورد لە ئۆسلۆ بۆ پشگیرى لە هەڵوێست و پەیامی سەرۆک بارزانى ڕژانە سەر شەقام

سەرچاوە: KDP.info

نۆروێژ-KDP.info- بۆ پشگیریکردن لە هەڵوێست و پەیامى (سەرۆک بارزانى) بە هەزاران کەس لە ڕەوەندى کوردى لە نۆروێژ ڕژانە سەر شەقام و داواى سەربەخۆیى کوردستان و ڕیفراندۆمیان کرد.

بۆ پشتگیری لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ لە لایەن ڕەوەندی کوردییەوە لەو وڵاتە لەژێر ئاڵای کوردستاندا، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بێوێنە ئەنجام درا و، دروشمی پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانیان دەگوتەوە.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی شەمەندەری نۆروێژەوە دەستی پێکرد بۆ بەردەم باڵاخانەی پەرلەمان دواتر لەوێ لەلایەن چەند حیزب و ڕێکخراوی نۆروێژ وتاری پشتگیری خوێندرایەوە پاشان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ گوزارشتیان لە پشتیوانیی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

(عارف باوەجانى) یەکێک لە ئامادەبووانى ڕێپێوانەکە و سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان بۆKDP.infoگوتى: "کوردانی دەرەوەی وڵات کە زیاتر سەربەخۆیی گشت نەتەوەکانی جیهان دەبینن، پێناسەی بە دەوڵەتبوونی نەتەوەیەک زیاتر هەست پێ دەکەن، زیاتر بە خرۆشەوە پێشوازی لە بەرەو سەربەخۆبوونی کوردستان دەکەن. هەر نموونەی دۆێنی 5 / 7 / 2014 لە کاتێکدا کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو ڕێپێوانە لە ماوەیەکی کەمدا داوای لە کوردان کرد بەشداری بکەن، لە کاتێکیشدا زۆربەی خەڵک لە سەفەرە بە هۆی پشووی هاوینەوە، بەڵام زیاد لە هەزار کەس هاتنە سەر شەقامەکانی ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ و بە بەرزکردنەوەی سەدان ئاڵای کوردستان سەرنجی گەشتیارانی ئۆسڵۆیان بە لای خۆیاندا راکێشا." گوتیشى: "چەندین پەیامی رێکخراوەکانی نۆروێژ و دۆستانی کورد خۆێنرانەوە".

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار