کەرکووک...10پۆلیس بریندار بوون

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، 10پۆلیس بریندار بوون.
بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک(عەمید سەرحەد قادر) بە kdp.infoی راگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ لە سەر پردی یەکەی حوزیران لەسەر رێگای فڕگەۆکەی کورکووک، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانماندا تەقییەوە و لە ئاکامدا 10پۆلیس بریندار بوون.
عەمید سەرحەد قادر گوتیشی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی سێیان سەختە.
بڵند ئیبراھیم




