٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەقیبێكی هێزی پێشمەرگە شەهید كرا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا -تایبەت بە KDP.info- ئەگەرچی هێشتا هێزی پێشمەرگە هێرشی نەكردووەتە سەر چەكدارانی داعش و لە حاڵەتی بەرگریدایە، بەڵام ئەمڕۆ نەقیبێكی هێزی پێشمەرگ بە قەنناس شەهید كرا.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد)، بە kdp.infoـی راگەیاند، تۆپباران لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا هێرش نەكراوەتە سەر داعش و پێشمەرگەیش تەنیا لە حاڵەتی بەرگریدایە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا زیاتر گوتی، تاوەكو ئێستا هەردوو گەڕەكی وەحدە و تەجنید لە دەست هێزی پێشمەرگەدان و لەوێوە بە قەنناس تەقە لە هێزی پێشمەرگە دەكەن، بە داخەوە ئەمڕۆیش نەقیبێك بە قەنناس شەهید كرا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار