٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەكان هێشتا بێئەنجامن.. بۆ یەكلابوونەوەی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانییە

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەيەکي پێشووتري ئەنجوومەني پارێزگاي سلێماني.

سلێمانی -KDP.info- وادەی دیاریكراو بۆ یەكلابوونەوەی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەو مەبەستە، لە كۆتایی نزیك بووەتەوە و تا ئێستایش كۆبوونەوەكان هیچ ئەنجامێكیان لێ نەكەوتووەتەوە.

پاش ئەوەی رۆژی 24/6/2014 یەكەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو و بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمیش، دەبووایە لە یەكەم دانیشتندا سەرۆك و جێگری ئەم ئەنجوومەنە دیاری بكرایە، بەڵام ماوەی 15 رۆژ درایە لایەن سیاسییەكان بۆ رێككەوتن لەسەر ئەو پۆستانە. لەو رێككەوتیشەوە تا ئێستا چەندین كۆبوونەوە لە نێوان لایەنەكان بە گشتی و یەكێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بە تایبەتی كە حزبی براوەی ئەم شارەن، ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستی "پ.د.ك" (دانا جەزا عەلی كاتب)، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە تا ئیستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لە نێوان لایەن سیاسییەكاندا لەسەر پۆستەكانی ئەنجوومەن ئەنجام نەدراوە و ئێمەیش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان باشە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكان لە شاری سلێمانی بتوانن لەسەر دابەشكردنی ئەو پۆستانە لەو ماوەیەی كە وەك مۆڵەت پێمان داون رێك بكەون، چونكە ئێستا ئەنجوومەنیش دەستەوەستانە و ناتوانێ كاری رۆژانەی هاووڵاتیان جێبەجێ بكات".

(دانا جەزا) سەبارەت بە كۆبوونەوەكانیش گوتی: "ئەوەندەی من ئاگادارم، ئێمە وەك پارتی تەنیا لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانیدا كۆ نەبووینەتەوە، بەڵكوو لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا كۆ بووینەتەوە تەنانەت لەگەڵ برایانی كۆمەڵ و یەكگرتوویش، پێیشمان باشە كە نەبینە لایەنگری هیچ لایەنێك بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانە، بەڵكوو پێمان باشە دوو حزبی براوە خۆیان لەسەر ئەو پۆستانە رێك بكەون و ئێمەیش هاوكارییان دەكەین".

وادەی دیاریكراو بۆ رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو پۆستانە، رۆژی سێشەممە 8/7/2014ـیە و رۆژی چوارشەممەیش كۆبوونەوە كراوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت لەم چەند رۆژەیشدا هیچ رێككەوتنێك ئەنجام نەدرێت و كێشەكان بۆ ناو ئەنجوومەنی پارێزگا بگوازرێنەوە.

ئارمان مەلازادە

هەواڵی پەیوەندیدار