٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزەیی: کورد مافی سەربەخۆیی هەیە و هەر خۆیشی بڕیار دەدات

سەرچاوە: KDP.info
گوتەبێژي حکوومەتي هەرێمي کوردستان(سەفين دزەيي)

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(سەفین دزەیی) جەختی کردەوە کە، گەلی کورد مافی سەربەخۆییبوونی هەیە و هەر ئەویشە بڕیار لەو پرسە دەدات.

(دزەیی) بە مڵپەڕی بلۆمبێرگی ڕاگەیاندووە "بە واقیعێکی نوێ گەیشتووین و ئەگەر گەلی کورد لە ڕێی ڕیفراندۆمەوە بڕیاری سەربەخۆیی تەواو بدات، ئێمە دەمانەوێت ئەم پرسە لە ڕێی دانوستان لەگەڵ بەغدا بە دی بێنین، هەروەک چۆن هەمان بابەت لە چیکۆسلۆڤاکیا ڕووی دا."

ئاماژەیشی دا، هێزەکانی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک و ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناکشێنەوە، بێئەوەی وادەیەکیش بۆ سازدانی بڵێت، گوتی ڕای دانیشتووانی ئەو ناوچانە لە ڕیفراندۆمدا بۆ گێڕانەوەی بۆ سەر هەرێم وەردەگیرێت.

دەربارەی پرسی نەوتیش، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ هەناردەکردنی نەوتی خاوی کوردستان، حکوومەتی هەرێم دەتوانێ نەوتی کەرکووکیش هەناردە بکات.

ئاماژەیشی داوە بەوەی کە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی، مانگانە پێویستی بە نزیکەی ملیارێک و دووسەد ملیۆن دۆلار هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار