ئەمەریکا دەبێ مامەڵەی جیایان لەگەڵدا بکات.. فوئاد حوسێن: ئێستا سێ دەوڵەت لە عێراقدا هەن

واشنتن-KDP.info- (د. فوئاد حوسێن) دەربارەی سەردانیان بۆ واشنتن و کۆڕ و کۆبوونەوەیان لەگەڵ کاربەدەست و گەورەبەرپرسانی ئەمەریکایی گوتی، دەیانەوێت بە ئەمەریکاییەکان بڵێن، چی دی تەنیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ناکات و دەشڵێت، "حکوومەتی عێراق تەنیا حوکمی بەغدا و خوارووی عێراق دەکات و دەبێ بەرپرسانی ئەمەریکایی لەمە تێ بگەن کە جیا لە دەوڵەتی عێراق، کوردستان هەیە و ئێستایش دەوڵەتی ئیسلامی کە لەژێر دەستی تیرۆریستانە لەئارادایە."
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردسـتان(دکتۆر فوئاد حوسێن) ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌نته‌ری واشنتن ئنسـتتیوت له پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان(فه‌لاح مسته‌فا) کۆڕێکیان بۆ سـاز کرا.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی له میانه‌ی کۆڕه‌که‌دا ئاماژه‌ی دا که له ئێسـتادا وڵاتێـکی نوێ له نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا هه‌یه.
(دکتۆر فوئاد) لەمبارەیەوە بە ڕادیۆ دەنگی ئەمەریکا-بەشی کوردی- ڕاگەیاند، "ئه‌مه شتێـکی ترسناکه که له ته‌نیشت هه‌رێمی کوردسـتان له‌دایک بووه، بۆیه کاری کوردسـتان ئه‌وه‌یه سنووره‌کانی خۆی بـپـارێزێت، دووه‌م پاراسـتنی خه‌ڵکی کوردسـتان، خۆبه‌هێزکردن تاوه‌کو بتوانرێت ڕێـگه له هه‌ر ده‌سـتدرێژیـیه‌ک بۆ سه‌ر خه‌ڵک و خاکی کوردسـتان بگیرێت."
(حوسێن) دەربارەی ئامانجیشیان لەو سەردانەیان بۆ واشنتن و کۆڕ و کۆبوونەوەیان لەگەڵ کاربەدەست و گەورەبەرپرسانی ئەمەریکایی ئەوەیە کە، چیدی تەنیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ناکات و دەڵێت، "حکوومەتی عێراق تەنیا حوکمی بەغدا و خوارووی عێراق دەکات و دەبێ بەرپرسانی ئەمەریکایی لەمە تێ بگەن کە جیا لە دەوڵەتی عێراق، کوردستان هەیە و ئێستایش دەوڵەتی ئیسلامی کە لەژێر دەستی تیرۆریستانە لەئارادایە. پێویستە ئەمەریکا لەگەڵ هەر بەشێکیان مامەڵەی جیا و تایبەت بکات، پێوەست بە کوردستان کە خۆی بینا کردووە و دیموکراسییەت تێیدا بەرجەستەیە و مافەکانی مرۆڤیش لێی پارێزراوە، دەبێ مامەڵەی ئەمەریکا لەگەڵیدا لەسەر ئەم بنەمایانە بێت، چونکە دونیایەکی زۆر جیاوازترە لەو دەوڵەتەی لە تەنیشتی ئاوا بووە و بنەمایەکی توندڕۆیانەی هەیە، پێویستە سیاسەتێکی دی لەگەڵدا پێڕۆ بکات."
ئەو گوتیشی، "دەمانەوێت بە جیا مامەڵە لەگەڵ هەریەک لە بەغدا و هەولێر بکەن، ڕاستە ئێمە لە دەمانەوێ لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بەشدار بین، بەڵام کە بەغدا نەتوانی کێشەکانی چارە بکات و هموو لایەن و پێکهاتەکان کۆ بکاتەوە بە ئێمەیش چارە نابێت. دەمانەوێت ئەوەیش لە ئەمەریکاییەکان بگەیەنین کە ئەو بەغدایەی ئەوان چاوەڕوانییان لێی هەبوو ئەوە نەماوە و دەبێ درک بەم ڕاستییە بکەن. چونکە عێراقی پێش مووسڵ و هیی دوای مووسڵ زۆر لێکدی جیاوازن، ئێستا سێ سیستم و سێ خاک لە عێراق هەن، خاکی کوردستان نوێنەرەکی خەلکی کوردستانە و خاکێکی تر توندڕۆ‌کان دەستیان بەسەردا گرتووە و بەغدایش هێشتا حکوومەتێکی کارای نییە و ناتوانێ لەسەر ئەم سێ خاکە و بە یەک سیستم بیانبەیت بەڕێوە."




