٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركمانەكان پشتگیری لە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی بۆ ڕیفراندۆم دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- توركمانەكان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە كوردستان، پشگیری لە هەڵوێستی (سەرۆك بارزانی) دەكەن و پێیان وایە خاڵێكی گرینگە بۆ داهاتووی كوردستان بە سەرجەم پێكهاتەكانییەوە.

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای خۆی سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هەرێمی كوردستان و پێكهاتەی توركمانیش لە هەرێم، پشگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكەن.

ئەندامی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعرووف)، بۆ KDP.infoگوتی: "ئێمە لەگەڵ ڕاپرسین لە هەرێمی كوردستاندا، بەڵام لە هەمان كاتدا ڕاپرسییەكی جیایش لە كەركووك بكرێت، بۆ ئەوەی مافی توركمان بپارێزرێت، لە كاتێكدا دەبێت پێش ڕاپرسییەكە ڕێكەوتنی سیاسی لەو بارەیەوە بكرێت".

گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت ئەو گرفتەی لە ناوچە كوردستانییەكان هەیە، بە شێوازێك چارە بكرێت كە دواجار خۆی لە ڕاپرسیدا ببینێتەوە".

هاوكات سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان (كەرخی ئاڵتی بەرماخ)، بۆ KDP.infoئاماژەی دا: "ئێمە پشگیری لە هەڵوێستی جەنابی سەرۆكی هەرێم دەكەین بۆ دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كورد لە ڕێگەی ئەنجامی ڕاپرسییەوە، بۆ ئەوەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان یەكلا بكرێنەوە، ئەوەی ئەمڕۆیش لە پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، كارێكی نەتەوەیی و پیرۆزە و رۆژەكەیش مێژووییە".

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار