سەرۆک بارزانی: دەبێ هەرێم ببێ بە خاوەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.. دەبێ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ڕیفراندۆم دیاری بکرێت
__2014_07_03_h16m40s17__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەماندا جەختی کرووەتەوە کە، "دەبێ هەرێم ببێ بە خاوەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی خۆی و دەبێ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ڕیفراندۆم دیاری بکرێت." گوتیشی، "ڕیفراندۆم پێویستی بە زەوینەسازیی یاسایی هەیە و دەبێ پەرلەمان ئەم هەنگاوە بنێت و ئەمڕۆیش سەرۆک بۆ ئەم پرسە لەگەڵ پەرلەمان کۆ بووەتەوە."
ڕاویژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان گرینگ بوو و هاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-یش بۆ پەرلەمان لەسەر داوای خۆی بووە تا لە نزیکەوە دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق لەەگڵ پەرلەمانی کوردستان بخاتە بەر باس.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە پەرلەمانی کوردستان و پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی (بارزانی) و پەرلەمانی کوردستان ساز درا، (ئومێد سەباح) گوتی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتێکی هەستیار و گرینگدا ساز درا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتیشی "(سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پەلەکردن لە دامەزراندنی دەستەی دامەزراندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کردەوە."
(سەباح) دەربارەی ئەجێندای کۆبوونەوەی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ نوێنەرانی گەلی کورددا، ڕوونی کردەوە کە، لە کۆبوونەوەکەدا، دوو تەوەری گرینگ خرانە بەر باس، یەکەمیان بەرەوڕووبوونەوە هەنگاونان بۆ ئەو واقیعە نوێیەیە کە کە پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییە هاتووەتە ئاراوە. هاوکات ئەو هەنگاوە یاساییانە چین کە دەبێ بنرێن و بڕیاریان لێ بدرێت."
(ئومێد سەباح) هاوکات ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی جەختی کرووەتەوە کە، "دەبێ هەرێم ببێ بە خاوەنی کۆمسیۆنی خۆی و دەبێ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ڕیفراندۆم دیاری بکرێت."
گوتیشی، "ڕیفراندۆم پێویستی بە زەوینەسازیی یاسایی هەیە و دەبێ پەرلەمان ئەم هەنگاوە بنێت و ئەمڕۆیش سەرۆک بۆ ئەم پرسە لەگەڵ پەرلەمان کۆ بووەتەوە."
هاوکات (تاریق سارمەمی) گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتی بواری ئاساییش، ئابووری و سیاسی خرانە بەر باس."
گوتیشی، (سەرۆک بارزانی) کۆی سەرۆکفراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانی لە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان پێوەست بە پرسی کورد و دیدار و کۆبوونەوەکانی ئاگادار کردووەتەوە.
(تاریق سارمەمی)، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایشیگەیاند "بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی و کۆی سەرکایەتییەکان ئەوەیە کە پێشمەرگە لەو شوێنانەی کە بۆی چووە خاکی کوردستانن و لە هەڕەشەکان دەیانپارێزن، ناگەڕێەن دواوە و ئەمە وەڵامێکیشە بۆ سەرۆکوەزیارنی عێراق (نووری مالیکی)."
(سەباح گوتی)، ئەگەرچی ئەمڕۆ هەرێم دووچاری بارێکی نەگونجاوی ئابووری بووەتەوە بەڵام حکوومەتی هەرێم هەوڵی داوە چارەیەکی بنەڕەتی بدۆزێتەوە.




