٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان سەردانی سەرۆك بارزانی بە گرینگ ناو دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -تایبەت بە KDP.info- فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان بە گرینگ دەزانن و داوایش دەكەن ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بن.

پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (زانا عەبدولڕەحمان)، بە kdp.infoـی راگەیاند: "سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان گرینگە و هیوادارین لە داهاتوویشدا ئەو سەردانانە بەردەوام بن و پەرلەمان ببێت بە مەرجەعی بڕیاردان، بۆیە ئەم سەردانانە بۆ ئێمە جێی رێزن و ئومێدەوارین لە ئاییندەیشدا بەردەوام بن".

لای خۆیەوە پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان (بەهار عەبدولڕەحمان)، بۆ kdp.infoگوتی: "گرینگیی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوەدایە كە شەرعییەتدانە بە مەرجەعی بڕیاردان و دەیەوێت رای سەرجەم لایەنەكان وەربگرێت بۆ هەر پرسێكی چارەنووسساز نەك سەربەخۆیانە بڕیار بدات".

هاوكات پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان (عومەر عینایەت)، بۆ kdp.infoئاماژەی دا: "بە سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵین و هەنگاوێكی ئیجابییە، هیوادارین دووبارەیش ببنەوە، چونكە هاتنی كەسایەتییەكی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی وەها باڵادا گرینگیی خۆی هەیە".

بڵند ئیبراهیم         

هەواڵی پەیوەندیدار