٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی گەیشتە پەرلەمان.. سەرەتا لەگەڵ سەرۆکایەتی و سەرۆکفراکسیۆنەکاندا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
پێشوازيي سەرۆکايەتي و سەرۆکفراکسيۆنەکان لە سەرۆکي هەرێمي کەردستان. پەرلەماني کوردستان-ئەمڕۆ پێنجشەممە.

هەولێر-KDP.info-  کەمێک دەبێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و، لەو سەردانەیدا مەبەستیەتی گەلی کوردستان ئاگادار بکاتەوە لەو بڕیارە چارەنووسسازەی، پێوەست بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستان، کە بە نیازە بیدات.

وەها بڕیارە سەرەتا(سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکفراکسیۆنەکان کۆ ببێتەوە و تێیدا دەرفەت بۆ پرسیار و گفتوگۆ هەیە.

دواتر کۆبوونەوەی داخراوی پەرلەمان ساز دەدرێت و بڕیاریش وایە لە کۆبوونەوەکەدا(سەرۆک بارزانی) پەیامی هەرێمی دەربارەی دواپێشهاتەکان و ڕەوشی قەیراناویی عێراق، ڕابگەیەنێت و هاوکات دەربارەی سازدانی ڕیفراندۆمیش کە لەم یەک دوو هەفتەی ڕابرد، چەند جارێک جەختی لێ کردووەتەوە کە بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەروەی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕای گەل دەگەڕێنەوە، جارێکی دی بخاتەوە بەر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار