چەکدارانی داعش 25گەنجی شەبەکیان ڕفاند

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی عومەرکان، لە ئاکامدا 25گەنجیان ڕفاندووە و گوندەکەیشیان تاڵان کردووە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(غەزوان حامد)، بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە گوندی عومەرکانی سەر بە ناحیەی نەمروود ھەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو گوندە، کە دانیشتوانەکەی کوردی شەبەکی شیعەمەزھەبن، لە ئاکامدا 25گەنجیان ڕفاندووە و گوندەکەیشیان تاڵان کردووە و ھەموو سەروەت و سامانی دانیشتوانەکەیشیان بردووە.
(غەزوان حامد) گوتیشی: "ھەر لەو گوندە حوسێنییەکی شیعەکانیشی لێ بووە ئەویشیان تەقاندووەتەوە."
زیاتر گوتی: "دوێنێش لە گوندی قەرەشور و توازنە کە خەڵکەکەی کوردی شەبەکن و ھەڵاتوون و تاڵانیان کردووە."
بڵند ئیبراھیم




