نێچیرڤان بارزانى دووپاتی کردەوە: هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى واقیعی تازه بێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی فەرەنساییدا،سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی کردەوە کە، كه عێراقى به‌ر له پێشهاته‌كانى مووسڵ و دواى ئه‌و پێشهاتانه ته‌واو جیاوازه و بارودۆخه‌كه و عێراق به گشتى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یان پێویسته و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه تازه‌یه بێت كه له عێراق دروست بووه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ته‌ممووزى 2014 سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى باكوورى ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا(ژان فرانسوا ژیرۆ) و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترڵكردنى مووسڵ و شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه هاتووەته ئاراوه، مه‌ترسیى تیرۆریستان و ده‌ره‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م ڕه‌وشه، ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تاتوو كران.
میوانى فه‌ره‌نسایى دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌ى تیرۆر كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ تیرۆردا به‌رپرسیاره‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا، كێشه‌ى تیرۆر له عێراق به ته‌نیا بە ڕێكارى سه‌بازى و له ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سوپاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ڕێگه‌چاره‌ى سیاسى پێویسته.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه عێراقى به‌ر له پێشهاته‌كانى مووسڵ و دواى ئه‌و پێشهاتانه ته‌واو جیاوازه و بارودۆخه‌كه و عێراق به گشتى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یان پێویسته و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه تازه‌یه بێت كه له عێراق دروست بووه. هه‌روه‌ها سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.




