٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر پاراستنی ئاساییشی نەتەوەییە.. مامەڵەی میدیا لەگەڵ پێشمەرگە لە بەرەی شەڕدا ڕێك دەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ژووری عەمەلیاتی هێزی پێشمەرگەوە هەر بەرەوپێشچوونێك لە بەرەكانی شەڕدا هەبێت، دەدرێتە دەزگاكانی ڕاگەیاندن. دەشڵێت، مامەڵەی میدیایش لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەی شەڕدا ڕێك دەخرێت، چونكە ئامادەیی بەشێك لەو دەزگایانە کە ڕاستەوخۆ دەچوونە بەرەی شەڕەوە و وێنەی شوێنەكانیان دەگرت، دەبوونە هۆكارێك بۆ لێدانی بنكەكانی پێشمەرگە.

ئەمینداری گشتیی وازارەتی پێشمەرگە فەریق (جەبار یاوەر)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "بۆ پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی و هەستی بەرزی پێشمەرگە، هیچ ئامارێك لەسەر شەهید و بریندارانی پێشمەرگە بڵاو ناكەینەوە".

گوتیشی: "مامەڵەی میدیایش لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەی شەڕدا ڕێك دەخرێت، چونكە بەشێك لەو دەزگایانە ڕاستەوخۆ دەچوونە بەرەی شەڕەوە و وێنەی شوێنەكانیان دەگرت، دواتر ئەوە دەبووە هۆكارێك بۆ ئەوەی تیرۆرستان سوود وەربگرن و زۆر جار ئەو وێنانە بووەتە هۆكارێك بۆ لێدانی بنكەكانی پێشمەرگە، لە هیچ وڵاتێكیشدا نەبووە ڕۆژنامەنووس ڕاستەوخۆ بچێتە بەرەی شەڕەوە و وێنەكان بۆ خەڵكی بگوازێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار