٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازرگانانی سۆران پشتگیری لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- ژمارەیەكی زۆری بازرگان و سەرمایەدارانی سۆران، كۆمەككردن و پشتگیریكردنیان لە هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی سەنگەردا ڕاگەیاند.

لە كۆبوونەوەیەكدا بەرپرسی لقی 10 دكتۆر (عەلی تەتەر) بە یاوەریی كارگێڕانی لق، لەگەڵ بازرگان و زەنگینانی سۆران لە هۆڵی لقی 10 بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستانیان خستە بەر باس و بازرگانانیش پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمەرگەكانی سەنگەرەكان دووپات كردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو ئەركە نیشتمانییە نیشان دا.

 ئەمەیش لە كاتێكدایە كە هەر لە لقی 10 كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكی خەڵكی سۆران بۆ پێشمەرگەكان لە بەرەكانی سەنگەردا، دروست كراوە.

ئیسماعیل گوندەژۆری

هەواڵی پەیوەندیدار