٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکیەتیی ماموستایان: مووچەی ماموستایانی سلێمانییش لەگەڵ ئەوانی دی نەدرێت، هەڵوێستمان دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  یەکیەتیی ماموستایانی کوردستان نیگەرانە لە شێوازی دابەشکردنی مووچەی ماموستایان لەم مانگە و رایدەگەیەنێت، مایەی شۆکە هێشتا مووچەی دوو پارێزگا دراوە و مووچەی پارێزگای سلێمانی نەدراوە. ڕاشیدەگەیەنن "پێویستە مووچەی هەموو مامۆستایان بەیەکەوە بدرێت و مافی خۆشمانە پێدگری لەسەر ئەم داواکارییە بکەین، ئەگەرنا ھەڵوێستمان دەبێت."

 

یەکیەتیی ماموستایانی کوردستان یادداشتێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دواکەوتنی مووچەی ماموستایان بەتایبەتیش ماموستایانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و تێدا ھاتوو: ئەوەی بووەتە مایەی گلەیی وگازاندە ئەم مانگەیان مووچەی ماموستایان زۆر لە وادەی خۆی دواکەوت  و ماموستایانی بە تەواوەتی نیگەران کرد، بەڵام ئەوەی زیاتر نیگەرانییەکەی قووڵتر کردەوە، مووچەی ماموستایانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک درا و مووچەی ماموستایانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بە نیوە ڵی دراوە.

یادداشتەکە هاوکات دەڵێت: هێشتایش 50%-ی ماموستایان مووچەکەیان وەرنەگرتووە، کە بە راستی ئەمە مایەی شۆکە، مووچەی دوو پارێزگا بدرێت و مووچەی پارێزگایەکی دیکە بە نیوەچڵی بدرێت.

یادداشتەکە جەختی کردووەتەوە، یەکیەتیی ماموستایان ئەم شێوازی دابەشکردنەی مووچەیان قبووڵ نییە و "پێویستە ھەمووی بەیەکەوە بدرێت و مافی خۆشمانە پێدگری لەسەر ئەم داواکارییە بکەین، ئەگەرنا ھەڵوێستمان دەبێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار