کەرکووک.. بۆمبێک تەقییەوە و یەکێکیش پوچەڵ کرایەوە

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info- ئاساییشی کەرکووک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بۆمبێک تەقییەوە و یەکێکی دیکەیش پوچەڵ کرایەوە ، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبوو.
بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک، فەرھاد حەمەعەلی، بە kdp.infoی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەکی عروبەی شاری کەرکووک، بۆمبێک لە نزیک مەیدانی ئاژەڵفرۆشان تەقییەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو.
فەرھاد حەمەعەلی گوتیشی: ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەمان شوێن بۆمبێکی دیکەی چێندراو، پێش ئەوەی بتەقێتەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵ کرایەوە.
بڵند ئیبراھیم




