خەسرۆ گۆران کرا بە سەرۆكی لیستی پارتی لە پەرلەمانی عێراق

بەغدا -تایبەت بە KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (خەسرۆ گۆران)، وەك سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دیاری كراوە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەشواق جاف)، بە kdp.infoـی راگەیاند، "دوێنێ كۆبوونەوەیەكمان ساز كرد و تێیدا (خەسرۆ گۆران) كە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، وەك سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری كرا".
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی كە (موحسین سەعدوون) بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندیدە، (ئەشواق جاف) گوتی، تاوەكو ئێستا هیچ كاندیدێك دیاری نەكراوە، چونكە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەنیا ئەندامان سوێند دەخۆن و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵنابژێردرێت.
بڵند ئیبراهیم




