٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێم: هێشتا هیچ پۆستێك یەكلا نەكراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -تایبەت بە KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە، لە كۆبوونەوەی سبەیدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەلنابژێردرێت، چونكە هێشتا هیچ پۆستێك یەكلا نەكراوەتەوە.

 ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان (یاسین حەسەن)، بە kdp.infoـی راگەیاند، "كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق پرۆتۆكۆڵی دەبێت و تەنیا ئەندامان سوێند دەخۆن، چونكە تاوەكو ئێستا نە كورد پۆستی سەرۆككۆماری یەكلا كردووەتەوە و نە سوننە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و نە شیعەیش پۆستی سەرۆكوەزیرانی یەكلایی نەكردووەتەوە، بۆیە ئەستەمە جارێ هیچ پۆستێك یەكلا بكرێتەوە".

(یاسین حەسەن) گوتیشی، "تاوەكو ئێستا دانوستانی فەرمی لە نێوان لایەنەكاندا دەستی پێ نەكردووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكان دیاری نەكراوە".

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕوونیشی كردەوە، "ئەستەمە ئەم جارە (نووری مالیكی) ببێتەوە سەرۆكوەزیران، چونكە هیچ لایەنێك پێی رازی نییە و هاوپەیمانیی شیعەیش لە هەوڵی ئەوەدایە كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكات، ئەمەش هەندێك كاتی دەوێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار