پەرلەمانتارێك: حكوومەتی هەرێم زۆر بە وردی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی داوەتەوە

هەولێر -تایبەت بەkdp.info- دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كۆمەڵێك پرسیاریان لەبارەی نەوت و قەیرانی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، حكوومەتی هەرێم وەڵامی پرسیارەكانی داوەتەوە و پەرلەمانتاریكیش دەڵێت، زۆر بە وردی وەڵامی پرسیارەكان دراوەتەوە و بڕوای تەواومان پێ هاتووە.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (فەرحان جەوهەر)، بە kdp.infoـی راگەیاند، "ماوەیەك پێش ئێستا ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان چەند پرسیارێكیان ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەبارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەیرانی دارایی و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دوێنێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەیان بە وردی داوەتەوە و هەمووی بە ژمارە خراوەتە ڕوو، كە ئیمە بڕوای تەواومان پێ هاتووە".
(فەرحان جەوهەر) گوتیشی، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامەكانیدا باسی لەوە كردووە كە مووچەی فەرمانبەران لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دابین دەكەن".
بڵند ئیبراهیم




