هه‌ولێر بۆ به‌غدا: دادگای فیدڕاڵی ناچارتان ده‌كات، چی دی ئاسته‌نگ دروست نەکەن

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری سامانه سرووشییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(ئاشتی هه‌ورامی) داوا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌كات كه به په‌له ده‌ست له ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ هه‌نارده‌كردن و ساخكرده‌نه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن.
له نووسراوێکدا که له پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان(ئاشتی هه‌ورامی) بە وه‌زیری نه‌وتی حکوومه‌تی فیدڕاڵ(عه‌بدولکه‌ریم لوعێبی) دەڵێت "ده‌مه‌وێت به تایبه‌تی ئاماژه بده‌م که وه‌زاره‌ته‌کان به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و تۆمارکردنی داوای یاسایی له دادگا عێراقییه‌کان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند نووسینگه‌یه‌کی به‌کرێگیراوی بیانییه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌تانه‌وه و، به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌ته‌که‌تان کار ده‌که‌ن دژی به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند لایه‌نێک که گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم واژۆ کردووه".
(ئاشتی هه‌ورامی) ده‌شڵیت "ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه پاڵنه‌ری سیاسی، دوژمنانه، نایاساییبوون به بێ بوونی هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌ستووری و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی هاونیشتمانییانی عێراقە، تێڕوانینێکی هه‌ڵه‌یه بۆ ده‌ستووری عێراقی و یاسا عێراقییه‌کان و یاساکانی هه‌رێمی کوردستان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان."
ئاماژەیشی داوه "حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات به هه‌موو رێگه‌چاره یاساییه‌کانی به‌رده‌ستییه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌م هه‌وڵانه بداته‌وه که بوونه‌ته هۆی زیانگه‌یاندنی دارایی به هه‌رێمی کوردستان و هاونیشتمانییه‌کانی و هاونیشتمانییانی عێراقیش."
زیاتر دەڵیت "بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ناچارتان ده‌کات که به په‌له ده‌ست هه‌ڵگرن له ئاسته‌نگ دروستکردن و ده‌ستوه‌ردان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان."




