٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانییش سیستمی دابەشکردنی بەنزینی گۆڕی.. لە سبەینێوە پێڕۆی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- لە سبەینێ شەممەوە، بەنزینخانەكانی سلێمانی بە سیستمێكی نوێ بەنزین دابەش دەكات و ئۆتۆمێلی تەکسی، تایبەت و حکوومی لێک جیا دەکاتەوە وبۆ هەر جۆرێکیشیان ژمارەیەک بەنزینخانەی دەستنیشان کردووە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا(جەمال عەلی) بەڕێوەبەری دابەشكردنی سەرچاوە نەوتییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە شاری سلێمانی لە (27) بەنزینخانە، بەنزین بە نرخی(500) دینار بۆ هەر لیترێك، بەنزین دابەش دەكەن، لەهەمانكاتیشدا (24) بەنزینخانە بە نرخی بازرگانی(1000) هەزار دینار بۆ هەر لیترێك، بەنزین دابەش دەكەن.

زیاتر گوتی: لەو (27) بەنزینخانە حكوومییە(14) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت تەرخان دەكرێت، ئەوانیش بەنزینخانەكانی (كازێوە، قەیوان، پێشەوا، دۆڵەڕوت، ئاشتی، بینایی، هەڵەبجە، ڕۆژهەڵات، تانجەڕۆ، جوانڕۆ، بازیان، تاسڵوجە، ژاڵە، مژدە، چەمی ڕێزان، سارا)ن، (4) بەنزینخانەیش تایبەت دەكرێت بە ئۆتۆمبێلی تەكسی، كە ئەوانیش بەنزینخانەكانی (میركۆ، ئازادی، چوارباخ، شەنگ)-ن و(2) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی پاس تەرخان دەكرێت، كە ئەوانیش بەنزینخانەكانی (ڕۆژ، دابان)-ن، (2) بەنزینخانەیش بۆ ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دیاری دەكرێن.

هەروەها گوتیشی: بەنزینخانەی(توی مەلیك) تایبەت دەكرێت بۆ خانمە شۆفێرەكان.

هیوا حوسێن ئەمین

 

هەواڵی پەیوەندیدار