یەکشەممە، یەکەم رۆژی ڕەمەزانە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەینێت، سبەی تەواوکەری مانگی شەعبانە و دووسبەی یەکشەممە یەک ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتووە، ئەم ئێوارەیە 27/6/2014مانگ نەبینراوە، بۆیە سبەینێ شەممە 28/6/2014 تەواوکەری مانگی شەعبانە و یەکشەممە 29/6/2014یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
بڵند ئیبراھیم




