(نێچیرڤان بارزانی) و (ویلیەم هێگ) بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌نیان بە گرینگ ناو برد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى. دەربارەی قەیرانی عێراقیش نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، عێراق كه‌وتووه‌ته بارێكى ته‌واو جیاواز و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه بێت كه دواى پێشهاته‌كان له عێراق دروست بووه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یرانى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا (ویلیا‌م هه‌یگ) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزى به‌ریتانیا له به‌غدا و كونسلى گشتیى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عیراق و ئه‌و باردۆخه‌ى دواى ده‌ى حوزه‌یران به كۆنترۆلكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتووەته ئاراوه، تاوتوو كرا و ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات به جۆرێك كه هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان تیایدا به‌شدار و هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بن.
سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه دواى ئه‌م پێشهاتانه، عێراق كه‌وتووه‌ته بارێكى ته‌واو جیاواز و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقیعه بێت كه دواى پێشهاته‌كان له عێراق دروست بووه. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كانى عیراق كێشه‌ى سیاسین و به پله‌ى یه‌كه‌م چاره‌سه‌رى سیاسی‌یان پێویسته، چونكه به شێوازى سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆنى چه‌كدارى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.




