لاوانی پێنجوێن خوێنی خۆیان بە پێشمەرگە دەبەخشن
__2014_06_26_h19m22s51__BA.jpg)
سلێمانی -kdp.info- بە مەبەستی پشتگیریكردن لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕ دژ بە تیرۆر و داگیركەرانی كوردستان، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی پێنجوێن بۆ بەخشینی خوێن بەو پێشمەرگە قارەمانانەی كە لە بەرەكانی شەڕدا بریندار دەبن، سەردانی بانكی خوێنی سلێمانییان كرد.
ئەندامانی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی پێنجوێن، بە بەخشینی خوێن پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمەرگە دووپات كردەوە. هاوكات جەختیشیان كردەوە كە گەر پێویست بكات، ئامادەن بۆ بەرگری لە خاك و ئاوی كوردستان چەك هەڵبگرن.
ئارمان مەلازادە




