لەسەر داوای (سەرۆك بارزانی)ـیە.. (محەممەدی حاجی مەحموود) سەرپەرشتیی هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك دەكات

كەركووك -تایبەت بە KDP.info.info- جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركرایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای (سەرۆك بارزانی)، (محەممەدی حاجی مەحموود) سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای كەركووك دەكات.
جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركرایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان (دیاری حوسێن)، بە kdp.infoـی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كرد و لەگەڵ حزبەكان و بەرپرسانی ئەمنی و هێزەكانی پێشمەرگەدا كۆ بووەوە و ئامانج لەو سەردانەش بۆ پاراستی برایەتی و پێكەوەژیانە لەو شارە و هەوڵدانە بۆ پاراستن و ئارامیی سنوورەكە و پشتیوانییە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كە هەموو لایەك هاوكار بن بە هۆی ئەو بارودۆخەی كە هاتووەتە پێشەوە.
(دیاری حوسێن) هەروەها گوتیشی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا داوای كرد كە هەموو هاوكار بن و گوێڕایەڵی راسپاردەكانی بن و هەر ئامۆژگارییەكی هەبێت بۆ پاراستنی ئەمن و ئاساییشی ئەو شارەیە.
(حوسێن) زیاتر گوتی، بۆیە (محەممەدی حاجی مەحموود) سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگە دەكات لەو سنوورەدا، چونكە كەسێكە خەباتێكی زۆری كردووە و خۆی بە هێزێكی پێشمەرگەوە هاتووەتە كەركووك و پێویستە رێزی لێ بگیرێت.
بڵند ئیبراهیم




