٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەنناس بەدەستەكەی جەلەولا سووتا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا -KDP.info-  ئەو قەنناس بەدەستەی دوو ئەفسەری كوردی شەهید كرد، كوژرا و تەرمەكەیشی سووتا.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتی دیموكراتی كوردستان (كامەران محەممەد) وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە چەكی قەنناس هەردوو فەرماندە مقەدەم (ئەنوەر عەبدوڵڵا) و ڕائید (محەممەد ڕەزا) شەهید كران، هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە دەستیان كرد بە چاودێریكردنی وردی جموجۆڵی تیرۆریستان و توانییان شوێنی ئەو تیرۆریستە لە ماڵێكدا دەستنیشان بكەن و هێرش بكەنە سەر شوێنەكە و توانییان بە هۆی چەكی (ئاڕ،بی،جی) بیكوژن و بە هۆی گڕگرتنی شوێنەكەوە، لاشەكەی سووتا.

(كامەران محەممەد) زیاتر گوتی،  تیرۆریستەكە ناوی (خالید مەجید هیجران)ـە و پێشتر بە هۆی چالاكییە تیرۆریستییەكانی بە ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داوا كرابوو.

گوتیشی كە ئەو تیرۆریستە عەرەبی سوننەیە و خەڵكی گوندی (تاكران)ـە و لە عەشیرەتی (تاكران)ـیشە.

هیوا حوسێن ئەمین

 

هەواڵی پەیوەندیدار