٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک...لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا 16کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-تایبەت-KDP.info-  بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکوک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک کەسێکی خوکوژ لەبەردەم بنکەی ئاساییش لە گەڕەکی رەحیماوا خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا 16کەس بوونە قوربانی.

 بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک، فەرھاد حەمەعەلی، بە kdp.info-ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووک، تیرۆریستێکی خۆکوژ لەبەردەم بنکەی ئاساییشدا خۆی تەقاندەوە، لە ئاکامدا چوار کەس شەھید بوون و12-ی دیکەیش بریندار بوون."

فەرھاد حەمەعەلی گوتیشی: "دوو لە شەھیدەکان کارمەندی ئێمە بوون، ویستیان رێگری لە خۆکوژەکە بکەن خۆی بتەقێنتەوە و باوەشیان پێدا گرت، بەڵام هەر خۆی تەقاندەوە و ھەردوو کارمەندەکەی ئێمە شەھید بوون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار