نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تورکیا.. لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- بە داوەتی فەرمیی حکوومەتی ئانکارا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، سەردانی تورکیا دەکات و وەهایش بڕیارە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکوەزیران(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)-دا کۆ ببێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت (سەفین دزەیی) دەربارەی ئەجێندای سەردانەکەی شاندی هەرێم کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات ڕایگەیاند، "دواپێشهات و بەرەوپێشووەچوونەکان لە عێراق و ناوچەکە دەخەنە بەر باس، هاوکات پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان (نێچیرڤان بارزانی و تەییب ئەردۆغان) دەبێت."




