٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر: زۆر پۆست بۆ لایەنەكانی دیكە ماون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -تایبەت بە KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەگەر لایەنەكان دەیانەوێت بەشداری لە حكوومەتی خۆجێیی هەولێردا بكەن، زۆر پۆست ماون یەكلا بكرێنەوە و دەتوانن گفتوگۆی لەسەر بكەن، بەڵام ئەو پۆستانەی یەكلا كراونەتەوە، جێگەی گفتوگۆكردن نین.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر یاسین سەلیم مزووری، بە kdp.infoـی راگەیاند، ئەگەر لایەنەكان دەخوازن بەشداری لە حكوومەتی خۆجێیی هەولێردا بكەن، هێشتا زۆر پۆست ماون یەكلا بكرێنەوە، لەوانە پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و بڕیاردەری ئەنجوومەن و سەرۆكی شارەوانی و قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێكان و چەندین پۆستی دیكەیش، كە ئەمانە دەشێ گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و هەندێك لەو پۆستانەیان پێ بدرێت.

مزووری هەروەها گوتیشی، دەتوانن لەبارەی ئەو پۆستانەی كە ماون گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا بیكەن، ئەگەر نیازی بەشداریكردنیان هەبێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردەوە، ئەو پۆستانەی كە یەكلا كراونەتەوە جێگەی گفتوگۆكردن نین، چونكە

پرۆسەی دیاریكردنی پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن، بەپێی یاسا ئەنجام دراوە و هیچ كارێكی نایاسایی نەكراوە، رێژەكەیش زیاتر لە نێوەی ئەندامان بووە و ئەم پرۆسەیەیش بە ئامادەبوونی دادوەر ئەنجام دراوە.

مزووری ئەو دەنگۆیانەیشی رەت كردەوە كە ئەندامان بۆ كۆبوونەوەكە بانگهێشت نكرابن و گوتی: "بانگهێشتكردنی ئەندامان لە دوو رۆژنامەی رۆژانەدا بڵاو كراوەتەوە كە هەریەكە لە رۆژنامەی خەبات و رۆژنامەی كوردستانی نوێ بوون".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار